ژمارەی شەهیدەکانی کەمینەکانی هاوکاری گەشتە ٥١٦ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
بە پێی راگەیەندراوی ئۆفیسەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا هەزار و ٧٩٩ کەس شەهید بوونەتە و ٣٩ کەسیش بێ سەروشوێنن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ڕۆژانی کۆتاییدا هێرش دەکاتە سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری کە گوایە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دابەشکردنی هاوکاری لە رەفەح و غەززە دروستی کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن. هەروەها سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی توباس و تەمونی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.